عێراق

بە پەلە/ یاری کەربەلا و ناسڕیە بە هۆی مەترسیەوە دواخرا

Yariga App

بڕیاربوو  ئەمڕۆ لە شاری کەربەلا یاریە چارەنوس سازەکەی نێوان کەربەلا و ناسڕیە بەڕێوەبچێت ، بۆ ئەم مەبەستەش نزیکەی حەفت هەزار هاندەری یانەی ناسڕیە لە یاریگا ئامادە دەبن و یاریگا کەش جێگای 3000 هاندەرە و تەنیا 500  شوێن بۆ هاندەرانی ناسڕیە دابین کراوە، بۆیە کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەری پۆلیسی کەربەلا داوای لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق کرد، یاری نێوان کەربەلا و ناسڕیە دوابخات بەهۆی ئەو لێشاوەی هاندەرانی ناسڕیە کە ڕوویان کردۆتە شاری کەربەلا و کۆنتڕۆڵ نەکردنیان لە لایەن پۆلیسی ئەم شارەوە، یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بە خێرایی وەڵامی داواکاریەکەی دایەوە( عەلی جەبار ) جێگری یەکەمی سەرۆکی یەکێتیەکە دەڵێت( داواکەی پۆلیسی شاری کەربەلا قبۆڵکرا و بەفەرمی یاریەکەمان دواخست)

کەربەلا خاوەن 44 خاڵە و ناسڕیە خاوەن 43 خاڵە، براوەیان دەگاتە خولی نایابی عێڕاق بۆ وەرزی داهاتوو، کەربەلا بە سەرکەوتن و بەرامبەر بوون دەبێتە نایاب، ناسڕیەش تەنها سەرکەوتن دەیگە یەنێتە ئامانجەکەی کە نایابی عێڕاقە.

Back to top button