ئهوروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ
چاڤی: ئامانجمان چامپیۆنزلیگە
یاریگا–
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا باس لە ئامانجەکانی ئەم وەرزەی یانەکەی دەکات.
راهێنەرەکەی بلاوگرانا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری بەرامبەر گالاتاسارای گووتی ” ئەم وەرزە ئامانجی سەرەکیمان بەدەست هێنانی بلیتی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگە، ئێستاش کە لە یۆرۆپالیگین، دەمانەوێت ناسناوەکە بەدەست بێنین “.
چاڤی لەبارەی گواستنەوەی ئێمباپێ و هالاند بۆ ریزەکانی ریال مەدرید گووتی ” گرنگی بەم شتانە نادەم و ئەوەی دەگوترێت تەنها دەنگۆن “.