ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

چارەنوسی بێنزێما و مێندی یەکلایی کرایەوە

Yariga App

یاریگا
کەریم بێنزێما هێرشبەری فەرەنسی یانەی ریال مەدرید و هەروەها فێرلاند مێندی بەرگریکاری ئەو یانەیە چارەنوسیان بۆ یاری داهاتوو بەرامبەر بارسێلۆنا یەکلایی کرایەوە.

رادیۆی مارکای ئیسپانی نزیک لە شاهانەکان بڵاویکردەوە، هێرشبەرە فەرەنسیەکە تاوەکو ئێستا چارەنوسی بە تەواوەتی یەکلایی نەبووەتەوە و، چانێسکی هەیە بۆ بەشداری کردن لە کلاسیکۆ، لە بەرامبەردا هاونیشتیمانیەکەی ناتوانێت بەشداری یارییەکە بکات و بەهۆی پێکانەکەی نزیکەی 10 بۆ 15 رۆژ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

بێنزێما و مێندی لە یاری رابردووی یانەکەیان بەرامبەر مایۆرکا تووشی پێکان بوون، بێجگە لەم دوو یاریزانە رۆدریگۆی بەڕازیلیش لە یارییەکە تووشی پێکان بوو و، ئەمیش چارەنوسی یەکلایی نەبووەتەوە.

Back to top button