ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

کەریم و ئێمباپێ بە نهێنی قسەیان لەگەڵ یەکتری کردووە

Yariga App

یاریگا
دوای یاری نێوان ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ، کەریم بێنزێما و کلیان ئێمباپێ هاونیشتیمانی بە نهێنی قسەیان لەگەڵ یەکتری کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کردووە، دوای یارییەکە هەردوو یاریزانە فەرەنسیەکە نزیکەی 15 خولەک لە شوێنێک قسەیان لەگەڵ یەکتری کردووە، هیچ رۆژنامەنوسێک نەیتوانیوە بگاتە شوێنەکە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە، تاوەکو ئێستا نازاندرێت بێنزێما و ئێمباپێ باسی چیان کردووە، بەڵام گومانێک هەیە کە باس لە پەیوەندی کردنی یاریزانەکەی شازادەکان بۆ ریزەکانی مێرنگی کرابێت.

Back to top button