یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا سێرجی گنابری ئەستیرەی بایرن میونشن بگوازێتەوە ڕیزەكانی.
گرێبەستەكەی گنابری لەگەڵ بایرن كۆتایی وەرزی داهاتوودا بەسەردەچێت و تا ئێستاش نەگەشتوونەتە ڕێككەوتن بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.
چاوەڕوان دەكرێت لە ئەگەرێ ڕێكنەكەوتن بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ئەوا بایرن لە هاوینی داهاتوودا بیفرۆشێت تا دواتر بە خۆڕایی یاریزانەكە لەدەست نەدات.
بەپێی زانیاریەكانی ڕادیۆی كادینا كۆپی بارسێلۆنا گرنگی بە تواناكانی گنابری دەدات بەپێی خواست و داواكاریەكانی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەر.
هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە یانە كەتەلۆنییەكە ئامادەیە ئۆفەرێك بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی بایرن بكات بە مەبەستی گواستنەوەی یاریزانەكە.