یاریگا–
ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری نەرویجی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا ماوەیەکی زۆرە بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دابڕاوە، هەر ئەمەش وایکردووە دەنگۆی ئەوە بڵاوبێتەوە، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید لە گواستنەوەی دوو دڵ بێت.
جۆزێ بادیا رۆژنامەنوسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، زانیاری دەستکەوتووە کە شاهانەکان هیچ دوو دڵیەکیان لەسەر پێکانی گۆڵکارە لاوەکەی زەردەواڵەکان نیە و، بە پێچەوانەوە ئەوان پێیانوایە تیمی پزیشکی یانەکەیان باشتر دەتوانێت خزمەتی ئەو یاریزانە بکات، بۆیە ئەوان بەردەوام دەبن لەسەر هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی.
هالاند هاوینی ساڵی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ دۆرتمۆند کۆتایی دێت، بەڵام ئەو یاریزانە بۆی هەیە هاوینی داهاتوو بەرامبەر 75 ملیۆن یۆرۆ یانەکەی جێبێڵێت و، ریال مەدریدیش پاڵێوراوێکی بەهێزە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.