یاریگا–
فرانک کیسێ، ناوەڕاستکاری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی تاوەکو ئێستا هیچ بریارێکی لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە.
ئەمڕۆ فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی رۆسێنەری سەڕەرای ئەوەی بەرێوەبەری کارەکانی ماوەیەکە لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا دەستی بە گفتوگۆ کردن کردووە، بەڵام بە تەواوەتی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە و، بێجگە لە یانە ئیسپانیەکە چەندین یانەی دیکەش لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی.
کیسێ هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، دەنگۆیەکیش هەیە ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.