یاریگا–
جەمال موسایلا، یاریزانە لاوەکەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو و، بەم هۆیەوە ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت.
ماڵپەری فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، یاریزانە لاوەکەی یانەکەیان دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، دەرکەوت کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و تاوەکو لە پەتاکە رزگاری دەبێت لە کەرەنتین دەبێت.
سەرچاوە فەرمیەکە باسی لە وادەی دوورکەوتنەوەی جەمال نەکردووە، بەڵام سەرچاوەکانی ئەڵمانیا ئاشکرایان کردووە ئەو یاریزانە نزیکەی دوو هەفتە دوور دەبێت.