یاریگا-
پێر ئیمیریك ئۆبامیانگی گابۆنی و هێرشبەری یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی قوربانیەكی گەورەی داوە بۆ پەیوەندیكردنی بە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیەوە.
بۆ ئەوەی بتوانێت پەیوەندی بە یانە كەتەلۆنییەكەوە بكات سەرەڕای ئەو قەیرانە داراییەی بارسێلۆنا ئۆبامیانگ سەركەوتوو بوو لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەرسیناڵ و بە گرێبەستێكی خۆڕایی پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئۆبامیانگ قوربانیەكی گەورەی داوە بۆ پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆناوە بەجۆرێك كە هەفتانە بڕی پێنج هەزار یۆرۆ وەردەگرێت تا كۆتایی وەرز.
ئۆبامیانگ واژۆ لەسەر گرێبەستەكەی دەكات لەگەڵ بلاوگرانا بۆ ماوەی ساڵ و نیوێك ، لە سەرەتایی وەرزی داهاتووەوە گۆڕانكاری لە موچەكەیدا دەكرێت.