ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
بارسا لە ئەداما تراورێ نزیک دەبێتەوە
یاریگا-یانەی بارسێلۆنا لە هەوڵی گواستنەوەی ئەداما تراورێی هێرشبەری وۆڵڤەرهامپتن دایە.
تراورێ یەکێکە لە خوازراوترین یاریزانەکانی بازاڕی گواستنەوەی زستانە و جگە لە بارسا، تۆتنهام رکابەرییەکی سەخت دەکات بۆ بەدەستهێنانی، بەڵام فابریزیۆ رۆمانۆڤی رۆژنامەنووسی ناودار ئاشکرایکرد بارسا نزیکە لە گواستنەوەی.
فابریزیۆ لە تویتەر دەڵێت گفتوگۆکان بەردەوامن و ووردەکارییەکانی گواستنەوەکە باس دەکەن بەشێوازی خواستن و هەروەها گەنگەشەی ئەوە دەکات مافی کڕینەوەی یەکجارەکی هەبێت لە کۆتایی وەرز یاخود نا.
تراورێ بە خێراییە زۆرەکەی ناوبانگی دەرکردووە و هاوکات یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیایە.