ئیتاڵیا
فەرمی: ماریۆ بالۆتێلی گەڕایەوە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا
ماریۆ بالۆتێلی لەلایەن رۆىێرتۆ مانچینییەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کرایەوە پاش سێ ساڵ دابڕان.
بانگهێشتکردنەوەی ماریۆ پاش ئاستە ناجێگیرەکەی چیرۆ ئیمۆبیل و ئەندریە بێلۆتی دێت وەک هێرشبەری سەرەڕم و شکستی هەڵبژاردەکە لە گەیشتنی راستەوخۆ بە جامی جیهانی.
پێشتر مانچینی و بالۆتێلی لە هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و ئینتەرمیلان بەیەکەوە کارییان کردووە و باش یەک دەناسن.