یاریگا
” چاڤی دەبێت وەکو ئێنریکێ کۆنترۆلی تیپەکەی بکات “
یاریگا–
چاڤی هێرناندێز، دەیەوێت بەشێوەیەک دەسەڵاتی بەسەر بەشێک لە یاریزانەکانی هەبێت، کاریگەری نەرێنی لەسەر تیەکەی نەکات، رۆژنامەنوسێکیش ئامۆژگاری دەکات رێچکەی لویس ئێنریکێ هەڵبژێرێت.
سانتی نولا سەرنوسەری رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەکەی دەڵێت ” دوایین وەرز ئێنریکێ وەکو راهێنەری بلاوگرانا، زۆر بە ژیری مامەلەی لەگەڵ چاڤی و ئینیێستای کرد، یەکەمیان بو بە یاریزانی یەدەک و ئەوی دیکەشیان لە خولەکی 70 بە دواوە گۆڕانکاری پێدەکرد، بێ ئەوەی هیچ کەسێکیش بزانێت ئەو راهێنەرە توانی کۆنترۆلی تیپەکەی بکات “.
ئەو رۆژنامەنوسە لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا ئامۆژگاری لە چاڤی دەکات، پێویستە هاوشێوەی راهێنەرەکەی پێشووی ئەویش مامەلە لەگەڵ پیکێ بۆسکێتس و ئالبا بکات.