ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

هۆشداری دەدرێتە ئۆسمان دێمبلی

Yariga App

یاریگا
ئۆسمان دێمبلی، هێرشبەری فەرەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا تاوەکو ئێستا ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە، هەر ئەمەش وایکردووە یانەکەی هۆشداری پێ بدات.

ئەمڕۆ رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، کارگێری بارسا گەورەترین کێشەکان داهاتووی یاریزانی فەرەنسی یانەکەیانە، ئەو یاریزانە نە ئامادەیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و نە ئامادەیە داهاتووی خۆی یەکلایی بکاتەوە، بۆیە یانە کەتەلۆنیەکە هۆشداری داوەتە ئەو یاریزانە، ئەگەر بێتو گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، ئەوا ناچارە تاوەکو کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەسەر کورسی یەدەک دابنیشێت.

ئۆسمان هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت و دەتوانێت ئەو کاتە بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵێت، بەڵام بارسێلۆنا هەموو هەوڵێک دەدات گرێبەستی ئەو یاریزانەی نوێ بکاتەوە.

Back to top button