یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی یانەی داهاتووی خۆی دەستنیشانكردووە.
ڕۆژنامەی كواترۆی ئیسپانی ئاشكرایكرد هالاند بارسێلۆنای هەڵبژاردووە وەك یانەی داهاتووی خۆی و دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا پەیوەندی پێوەبكات.
هەروەها هەمان سەرچاوە ڕایگەیاند هالاند بۆ ماوەی سێ ساڵ گرێبەست لەگەڵ بلاوگرانا واژۆ دەكات.
هالاند لە وەرزێکدا بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ مووچە وەردەگرێت، لە ئێستادا بارسێلۆنا کار دەکات بۆ ئەوەی هەموو داواکارییەکانی یاریزانەكە جێبەجێ بکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەگەر بکرێت مامەڵەکە مێژوویی دەبێت بۆیانە كەتەلۆنییەكە.