یاریگا–
ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری نەرویجی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا لە پێناو پەیوەندی کردن بە ریزەکانی بارسێلۆنا یاخود ریال مەدرید، ئۆفەری یانەکانی پرێمەرلیگی ئینگڵاند رەتدەکاتەوە.
دی مارزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئاشکرای دەکات، هێرشبەرەکەی زەردەواڵەکان وەرزی رابردوو ئۆفەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی رەتکردەوە، ئەو یاریزانە بۆ هاوینی داهاتووش ئامادەنیە گوێ لە هیچ ئۆفەرێکی یانە ئینگلیزیەکان بگرێت و، چاوەڕێ داواکاری یەکێک لە یانەکانی ئیسپانیایە، چونکە ئەو یاریزانە لەو بڕوایەدایە لەگەڵ ئەو یانانە دەتوانێت زۆرترین ناسناو بەدەست بێنێت.
ئەو رۆژنامەنوسە ئەوەشی باسکردووە، هالاند هاوشێوەی ئێمباپێ ئامانجی یانەی ریال مەدریدە، بەڵام دیار نیە کەی ئەو یانەیە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەست پێدەکات.