ئه‌وروپائینگلتەرا

ڤان دایک، فابینهۆ و جۆنز گەڕانەوە

Yariga App

یاریگا
دوای ئەوەی هەر یەکە لە ڤێرجیل ڤان دایک، فابینهۆ و جۆنز یاریزانەکانی یانەی لیڤەرپوول ماوەی کەرەنتینە و ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێپەڕاند، ئەو سێ یاریزانە گەڕانەوە و بەشداری راهێنانەکانی یانەکەیان کردەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، دوێنێ ئەو سێ یاریزانەی ماوەی کەرەنتینەیان تەواو کرد، جارێکی دیکە گەڕانەوە و بەشداری راهێنانەکانی یانەکەیان کردەوە و، بریارە بۆ یاری داهاتووی یانەکەیان بەشداری بکەن، تەنها تیاگۆ ئالکانتارا ماوە کە ئەو یاریزانەش تا ئەو کاتەی کەرەنتینەی تەواو دەبێت، مافی بەشداری کردنی لە راهێنانەکان نیە.

لیڤەرپوول بریار بوو سبەی لە گەڕی نۆزدەی پرێمەرلیگ رووبەڕووی لیدز یونایتد ببێتەوە، بەڵام بەهۆی توشبوونی ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانەکانی یانەی بەرامبەر، یارییەکە دواخرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button