یاریگا–
ئێرلینگ هالاند، هێرشبەرە نەرویجیەکەی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا لەلایەن چەند یانەیەکی دیاری ئەوروپا بووەتە ئامانج و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزیش ئامادەیە پارەیەکی خەیاڵی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە لاوە خەرج بکات.
تۆری هەواڵی سکای سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، بەم دواییە کارگێری یانە ئینگلیزیەکە ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرەکەی زەردەواڵەکان و، لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئامادەن 68 ملیۆن پاوەند پێشکەش بکەن.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە کە بێجگە لە لیڤەرپوول، یانەکانی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و هەروەها بایرن میونشن رکابەری لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکەن.