یاریگا–
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا رایگەیاند ئەمشەو سەیری یارییەکەی نێوان هەردوو یانەی سێڤییا و بارسێلۆنا دەکات.
راهێنەرەکەی شاهانەکان لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی پێش یاری شەوی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو گووتی ” یاریزانەکانی هێلی ناوەراست بەشداری ئەو یارییە ناکەن، بۆیە دەرفەتێکی باشە بۆ کاماڤینگا و ڤالڤێردی بۆ ئەوەی خۆیان بسەلمێنن. گوێم لێبووە کە دەڵێن ڤینیسیۆس ماندووە و ئەم یارییە بەشداری ناکات، نەخێر ئەو یاریزانە هیچ ماندووبونێکی پێوە دیار نیە و بۆ یارییەکە ئامادە دەبێت ”.
ریال مەدرید پێشەنگی لالیگا یاری رابردوو لە یاریگای خۆی نەیتوانی لە کادێز بباتەوە و، ئەو یانەیە بریارە شەوی داهاتوو لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی ئاتلێتیک بلباو ببێتەوە.