
یاریگا–
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە دوایین یاری ئەمساڵی لە گەڕی 21ـی لالیگا رووبەڕووی ئاتلێتیک بلباو دەبێتەوە و، دانی کارڤاخال بەرگریکاری بالی راستی ئەو یانەیە، بەهۆی پێکان بەشداری یارییەکە ناکات.
رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی شاهانەکان بەهۆی ئەو پێکانەی لە قاچی چەپی تووشی بووە، نەیتوانی یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر کادێز بەشداری بکات، هەروەها بۆ یاری داهاتووی یانەکەشی بە هەمان شێوە بەشداری ناکات.
بەم شێوەیە کارڤاخال ساڵی 2021 بۆ ئەو کۆتایی هات و چاوەڕێش دەکرێت لە یارییەکانی سەرەتای ساڵی داهاتوو بگەڕێتەوە پێکهاتەی یانەکەی.