خوله‌کانی دیکە

بارسێلۆنا یاریزانێکی ئەیاکسی کردووەتە ئامانج

Yariga App

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، هەموو ئامانجی ئەوەیە هاوینی داهاتوو ئێرلینگ هالاند بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، لە هەمان کاتدا نەسیر مزراوی هێرشبەری مەغریبی یانەی ئەیاکسی هۆلەندیشی کردووەتە ئامانج.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا ئامانجی یەکەمی هاوینی داهاتوویان هێرشبەرەکەی بورووسیا دۆرتمۆندە، بەڵام ئەگەر سەرکەوتوو نەبوون لە گواستنەوەی، ئەو کات هەوڵ بۆ گواستنەوەی هێرشبەرەکەی یانەی ئەیاکس دەدەن.

نەسیر مزراوی 24 ساڵان ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە خولی نایابی هۆڵەندا بەشداری 14 یاری کرووە و چوار گۆڵی کردووە.

Back to top button