یاریگا-
یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی باس لە بەشداریكردنی محەمەد سەڵاح سادیۆ مانێ و نابی كەیتا دەكات لە یاریەكانی لیڤەرپول بە بۆنەی یاریەكانی جامی نەتەوەكانی ئەفریقاوە.
وا بڕیارە جامی نەتەوەكانی ئەفریقا لە سەرەتایی ساڵی داهاتووەوە ئەنجام بدرێت.
چاوەڕوانیش دەكرێت محەمەد سەڵاح لەگەڵ هەڵبژاردەی میسڕ هەروەها سادیۆ مانێش لەگەڵ هەڵبژاردەی سەنیگال و نابی كەیتاش لەگەڵ هەڵبژاردەی گینیا بەشداری یاریەكان بكەن.
سەبارەت بە بەشداری نەكردنی ئەو یاریزانانەی لەگەل یانەكەی كلۆپ ووتی: لەو باوەڕەدام هێشتا زووە بۆ باسكردنی ئەوە هێشتا نازانم چی ڕوودەدات هێشتا لە پەیوەندیداین لەگەڵیاندا.
جامی نەتەوەكانی ئەفریقا لە بەرواری 9ی مانگی یەكی ساڵی داهاتوو دەست پێدەكات و تا 6ی مانگی دوو بەردەوام دەبێت.