ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

فالکاو ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دادەبڕێت

Yariga App

یاریگا
رادامێل فالکاو، هێرشبەری هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا و یانەی رایۆڤایێکۆنای ئیسپانیا بەهۆی پێکان ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت.

رۆژنامەی Ole بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی یانە ئیسپانیەکە لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر ریال مەدرید کە توانی گۆڵێکیش لەو یارییە تۆمار بکات، دوای چەند خولەکێک لە هاتنە ناو یاریگا، بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت و، دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکانیش دەرکەوتووە ئەو یاریزانە نزیکەی مانگێک لە یاریگاکان دادەبڕێت.

فالکاو ئەم وەرزە لە خولی ئیسپانیا بەشداری هەشت یاریکردووە و توانیویەتی پێنج گۆڵ تۆمار بکات، کە دوو گۆڵی بەرامبەر بارسێلۆنا و ریال مەدرید بووە.

Back to top button