یاریگا–
بریارە ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێکی یانەی بارسێلۆنای ئسپانیا، بەمەبەستی یەکلایی کردنەوەی داهاتووی چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەی سەدی قەتەری، لەگەڵ بەرپرسانی ئەو یانەیە کۆببنەوە.
رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، رافا یۆستی و ماتیۆ ئالیمانی هەردوو ئەندامی دەستەی کارگێری بلاوگرانا لەگەڵ یانە قەتەریەکە کۆببنەوە، بۆ ئەوەی یانەکە رازی بکەن دەستبەرداری راهێنەرەکەیان بن و، وەکو راهێنەری یانەکەیان دەست نیشانی بکەن.
بەیانی ئەمڕۆ هەردوو ئەندامەکەی بارسا گەشتی قەتەریان کردووە و، چاوەڕێ دەکرێت هەر ئەمڕۆ هەموو شتێک یەکلایی بکرێتەوە.