ئه‌وروپائیسپانیا

دوایین زانیاری لەسەر پێکانەکەی کەریم بێنزێما

Yariga App

یاریگا
کەریم بێنزێما، هێرشبەری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، نەیتوانی یاری رابردووی یانەکەی بەشداری بکات، بەڵام ئەو یاریزانە دوو رۆژە بێ کێشە بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی دەکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی شاهانەکان لە دوێنێوە بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی کردووە و، هیچ کێشەیەکی نیە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت بۆ یاری شەوی داهاتووی یانەکەی لە گەڕی چوارەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر شاختار بەشداری بکات.

بێنزێما ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لەسەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان، بەشداری 13 یاری کردووە و 11 گۆڵ و حەوت ئاسیستی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button