ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی: هیچ یاریزانێکم ناچار بە مانەوە نەکردووە

Yariga App

یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو باس لە داهاتووی ئێدین هازارد یاریزانی بەلجیکی یانەکەی دەکات.

راهێنەرەکەی شاهانەکان لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی پێش یاری ئەم هەفتەی یانەکەی بەرامبەر ئێلچێ کاتێک پرسیار لەسەر داهاتووی هازارد لێدەکرێت گوتی ” هازارد؟ من هیچ یاریزانێکم ناچار نەکردووە لە یانەکەمان بمێنێتەوە، ئەگەر بیەوێت یانەکەمان جێبێڵێت. ئەو ئەگەر دەیەوێت یانەکەمان جێبێڵێت، دەتوانێت ئەم کارە بکات و، من هیچ گومانێکیشم لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە نیە ”.

ئەم قسانەی کارلۆ لە کاتێکدایە، هازارد ماوەیەکە لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە، بەڵام یاری پێناکرێت و، پێشتریش راهێنەرەکەی شاهانەکان گووتویەتی یاریزانی باشتر لە هازارد هەن کە یارییان پێدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button