یاریگا-
چاڤی هێرناندێز ، ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا و ڕاهێنەری ئێستای یانەی سەدی قەتەڕی دەرگای بەڕووی ڕاهێنەرایەتیكردنی بارسێلۆنادا كردەوە.
ناوی چاڤی بەستراوەتەوە بە ڕاهێنەرایەتیكردنی بلاوگراناوە بۆ شوێنگرتنەوەی ڕونالد كومانی ڕاهێنەری یانەكە.
چاڤی لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ووتی: هەر پێشنیارێك سەرەتا هەڵدەسەنگێنرێت پاشان بڕیار دەدرێت ، نازانم داهاتووم لە كوێ دەبێت ، بەڵام هەموو ئەگەرەكان كراوەن و ئەگەری ڕوودانیان هەیە.
پێشتر لاپۆرتا دووپاتیكردەوە كە كومان لە پۆستەكەی بەردەوام دەبێت بە بێ هیچ ڕوونكردنەوەیەك.