ئهمریکا
لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ئەرجەنتین بۆ پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی 2022

یاریگا-
لیۆنێل سكالۆنی ، ڕاهێنەری هەلبژاردەی ئەرجەنتین لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەكەی بۆ پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ بڵاوكردەوە.
چاوەڕوان دەكرێت هەڵبژاردەی ئەرجەنتین سێ یاری لە ماوەی پشووی نێودەوڵەتیدا لە مانگی داهاتوودا بەرامبەر هەڵبژاردەكانی پاراگوای ، ئۆرۆگوای و پیرۆ ئەنجام بدات ، لە میانەی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.
لە لیستەكەدا لیۆنێل میسی ئەفسانەی هەڵبژاردەكە دەبیندرێت شانبەشانی هەریەك لە دی ماریا و پارادیس یاریزانانی یانەی پاریس سان جێرمان.