ئه‌وروپائینگلتەرا

داڤید مۆیس: سۆلشایەر ڕەتیكردەوە لینگارد بفرۆشێت

یاریگا-

داڤید مۆیس ، ڕاهێنەری یانەی وێستهام دووپاتیكردەوە ئۆلی گونار سۆلشایەری نەرویجی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ڕەتیكردەوە دەستبەرداری جیسێ لینگارد ببێت.

لینگارد لە ماوەی خواستنیدا بۆ وێستهام وەرزی ڕابردوو ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و توانی 9 گۆڵ لە 16 یاریدا تۆمار بكات.

وا بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە كاتژمێر 16:00 بە كاتی كوردستان وێستهام لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی پێنجەمی پریمەرلیگ.

مۆیس لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان ووتی: سۆلشایەر لە سەرەتای گواستنەوەكانی هاوینەدا دووپاتیكردەوە كە دەیەوێت لینگارد لە مانچێستەر یونایتد بمێنێتەوە ، لەبەر ئەوە من دەمزانی یاریزانەكە لە یانەكەی دەمێنێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button