ئهمریکا
سۆلاری: سەردەمی پێلێ كۆتاییهات و ئێستا كاتی ئەوەیە باسی میسی بكەین
یاریگا-
سانتیاگۆ سۆلاری ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی ئەمریكای مەكسیكی ستایشی لیۆنێل میسی هاونیشتیمانی دەكات.
لیۆنێل میسی لە یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر پۆلیڤیا توانی هاتریك تۆمار بكات و كۆی گۆڵەكانی بگەیەنێتە 79 گۆڵ و پێش پێلێی بەڕازیلی بكەوێت كە خاوەنی 77 گۆڵ بوو بۆ هەڵبژاردەكەی لە كیشوەری ئەمریكای باشوردا.
لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا سۆلاری ووتی: پێلێ ئەم گفتوگۆیانەی دواخست و ئێستا میسی گۆڵی لەو زیاتر تۆمار كردووە و دەتوانین دووبارە قسە بكەین.
ئەستێرەكەی پێشووی تانگۆ ووتیشی: سەردەمی ئەوە كۆتاییهات باسی پێلێ بكرێت وەك گۆڵكاری كیشوەری ئەمریكا ئێستا كاتی باسكردنی باشترینە ئەویش لیۆنێل میسیە.