
یاریگا–
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەو هیوایە بوو ئەم هاوینە کلیان ئێمباپێ فەرەنسی پەیوەندی بە یانەکەیان بکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پلان بی هەبوو ئەگەر ئەو یاریزانە نەگواسترایەوە یانەکەی.
ماڵپەری okdiario بڵاویکردەوە، سەرەتا راهێنەرەکەی شایانەکان پێیوابوو یاریزانە فەرەنسیەکە ئەم هاوینە پەیوەندی بە یانەکەیان دەکات، بۆیە وەکو پلانێکی سەرەتایی ویستی کە چەند گۆڕانکاریەک بکات، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەو راهێنەرە بیریشی لەوە کردبویەوە لە ئەگەری نەهاتنی یاریزانەکەی شازادەکان پشت بە پلانی دیکە ببەستێت، ئەویش یاری پێکردنی چوار یاریزان لە پلانەکەی.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ئانچێلۆتی بڕوایەکی تەواوی بە هەر یەک لە یاریزانەکانی گاریس بەیل، ئێدین هازارد، ڤینیسیۆس و یۆڤێچ هەیە کە بەباشی دەتوانن ئەم کێشانە چارەسەر بکەن.