ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

وێنە: مێسی 10 جار لە پێکانێکی مەترسیدار رزگاری بووە

یاریگا
لیۆنێل مێسی، یەکێکە لەو یاریزانانە کە بەرگریکارەکان و یاریزانانی بەرامبەر ئەستەمیەکی زۆر دەبینن بۆ ئەوەی بتوانن کۆنترۆلی بکەن، هەربۆیە چەندینجار ئەو یاریزانە بەهۆی لێدانە مەترسیەکانی یاریزانی بەرامبەری، نزیکبووە لە پێکانێکی مەترسیدار و هەنێکجاریش لە لێواری لەناو چوونی ژیانی وەرزشی بووە. لێرەدا باس لە 10 ترسناکترین ئەو لێدانانە دەکەین کە یاریزانانی بەرامبەر لیۆ لێیانداوە.

لویس ئادریان مارتینێز

یاریزانی هەڵبژاردەی ڤەنزویلا لە یاری گەڕی حەوتەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 بەم شێوەیە خەریکبوو مێسی تووشی پێکانێکی مەترسیدار بکات.

مانۆ تریگرۆس

یاریزانی یانەی ڤیاریالی ئیسپانیا گەڕی سی و دوو لە وەرزی رابردوو بەشێوەیەکی ترسناک لە مێسی داوە.

سێرخیۆ رامۆس و لاسانا دیارا

بارسێلۆنا بە ئەنجامی 5-0 بەرامبەر ریال مەدرید براوە بوو، هەردوو یاریزانانەکەی شایانەکان بەم شێوەیە خەریکبوو گۆڵکاری مێژوویی بلاوگرانا تووشی پێکانێکی قورس بکەن.

رامۆس

ئەمجارەیان لە یاری کلاسیکۆ سێرخیۆ رامۆس بە هەردوو قاچی خەریکبوو لیۆ تووشی پێکانێکی مەترسیدار بکات.

پێپێ

پێپێ بەرگریکاری پۆرتوگاڵی پێشووی یانەی ریال مەدرید، لە یەکێک لە کلاسیکۆیەکانی دیکە نزیک بوو مێسی تووشی پێکانێکی مەترسیدار بکات.

ئاسیل دێل ئۆرنۆ

بەرگریکارەکەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە چامپیۆنزلیگ، یەکەمجار بوو مێسی رووبەڕووی دیمەنێکی مەترسیدار ببێتەوە.

ئۆیڤالۆشی

بەرگریکارەکەی پێشووی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا بەم شێوەیە رووبەڕووی لیۆنێل مێسی بووەوە.

فێرناندۆ ئامۆربیتا

بەرگریکارەکەی پێشووی یانەی ئاتلێتیک بلباوی ئیسپانی بەشێوەیەکی زۆر ترسناک رووبەرووی مێسی دەبێتەوە

BILBAO, SPAIN – NOVEMBER 21: Fernando Amorebieta of Bilbao challenges for the ball with Lionel Messi of Barcelona during the La Liga match between Athletic Bilbao and Barcelona at the San Mames Stadium on November 21, 2009 in Bilbao, Spain. (Photo by Angel Martinez/Getty Images)

گاری مێدێل

لە فاینەڵی کۆپا ئەمریکا گاری میدێل یاریزانی هەڵبژاردەی چیلی بەم شیوەیە خەریکبوو مێسی تووشی پێکانێکی مەترسیدار بکاتەوە

فلیپێ لویس

بەرگریکارەکەی پێشووی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیاش یەکێکی دیکە لەو یاریزانانە بووە کە بەشێوەیەکی مەترسیدار رووبەڕووی لیۆ بووەتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button