ئیتاڵیا

یاریزانێکی لاوی یوڤێنتۆس کۆچی دوایی کرد

Yariga App

یانەی یوڤێنتۆس لە ماتەمینی دایە پاش گیان لەدەستدانی  بڕایان دۆدیێنی ١٧ ساڵ بە شێرپەنجە.

سەرەتا بڕایان لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا دەرکەوت توشی شێرپەنجە هاتووە، ئەوکات پاوڵ پۆگبا کاتێک گۆڵێکی بۆ یۆڤی تۆمارکرد پێشکەشی بڕایانی کرد، دواتریش لە ٢٠١٩دا پیرۆزبایی لێکرد کاتێک گەڕایەوە یاریگاکان.

ئەمڕۆ بیانکۆنێری رایگەیاند بڕایان بەهۆی شێرپەنجە گیانی لەدەستداوە.

کۆتا پۆستی ئەو یاریزانە لە ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی بوو کە ئامادەیی نیشاندا بۆ نیشاندانی ئەو بەهرەی کە هەیەتی لە ٢٠٢٠دا.

 

 

View this post on Instagram

 

A post shared by BRYAN DODIEN (@bryandodien)

Back to top button