یاریگا-
لوك دی یۆنگی هۆڵەندی و یاریزانی نوێی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە پەیوەندیكردنی بە ڕیزەكانی بارسێلۆناوە.
لە كۆتا ساتەكانی مێركاتۆی هاوینەدا بارسێلۆنا سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی لوك دی یۆنگ لە سێڤییای ئیسپانیەوە بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێك و بارسێلۆنا تەواوی موچەی یاریزانەكە دەدات.
دوای پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆناوە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: زیاتر لە یانەیەك ، زیاتر لە شەرەف ، بژی بارسا.
بارسێلۆنا لەسەر داوای ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەكەیان هێرشبەرە هۆڵەندیەكەیان گواستەوە ڕیزەكانیان.