ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئارسێناڵ یاریزانێکی پشتگوێ دەخات

Yariga App

یاریگا
یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی، مایتلەند نیلز بەرگریکاری یانەکەیان بەهۆی رەتکردنەوەی گرێبەستەکەی یانەی ئێڤەرتۆن ئاگادار کردووەتەوە، کە بۆی نیە بەشداری راهێنانەکان بکات.

جۆن کرۆس رۆژنامەنوسی ئینگلیزی زانیاری دەستکەوتووە، بەم دواییە یانەی ئێڤەرتۆن ئۆفەرێکی گرانبەهای لە پێناو گواستنەوەی بەرگریکارەکەی گەنەرز پێشکەشی ئەو یانەیە کردووە، بەڵام یاریزانەکە ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە و ئامادەنیە یانەکەی جێبێڵێت، هەر ئەمەش وایکردووە کارگێری یانەکەی نیگەران بێت، چونکە بە چوونی ئەو یاریزانە، داهاتێکی باشیان دەست دەکەوێت.

بەم هۆیەوە کارگێری ئارسێناڵ یاریزانەکەیان ئاگادار کردووەتەوە بۆی نیە بەشداری راهێنانەکانی تیپی یەکەم بکات، تا ئەو کاتەی رێگەی پێدەدرێت دەبێت لەگەڵ تیپی دووەم راهێنان بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button