ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

بەپەلە: ئێمباپێ جارێکی دیکە داوای یانەکەی رەتکردەوە

Yariga App

یاریگا
کلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا سوورە لەسەر جێهێشتنی یانەکەی و بەم دواییە جارێکی دیکە داوای یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە.

خۆزێ فلیکس دیاز رۆژنامەنوس لە رۆژنامەی مارکای وەرزشی ئیسپانیا ئاشکرای دەکات، هێرشبەرە لاوەکەی شازادەکان سوورە لەسەر جێهێشتنی یانەکەی و پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، هەرچەندە یانەکەی چەندینجار داوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لێکردووە، بەڵام ئەم هیچ کاتێک ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و لەم چەند رۆژەی رابردووش جارێکی دیکە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە.

ئێمباپێ هاوینی ساڵی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، ئەگەر تا ئەو کاتە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، ئەوا دەتوانێت بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵێت، ئەمە لە کاتێکدایە یانەی ریال مەدرید ئامادەیە ئەم یاریزانە لەم هاوینەدا بەرامبەر 170 ملیۆن بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button