ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

واندا نارا نایەوێت ئیکاری سانجێرمان جێبێڵێت

Yariga App

یاریگا
کارگێری یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی لە هەوڵی ئەوەدایە پێشکۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی یاریزانان، یاریزانێک وەکو شوینگرەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش مائورۆ ئیکاردی هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسایان کردووەتە ئامانج.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، سەرەڕای ئەوەی دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە خانمە پیرەکە هێرشبەرەکەی شازادەکانی کردووەتە ئامانج، بەڵام واندا نارا هاوسەر و بەرێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە حەز ناکات مائورۆ یانەکەی جێبێڵێت و داوای لێکردووە ئەم هاوینەش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە، داهاتووی ئیکاردی پەیوەستە بە کلیان ئێمباپێ، چونکە ئەگەر ئەو یاریزانە ریزەکانی شازادەکان جێبێڵێت، ئەو کات یانەکەی رێگە بە چوونی یاریزانە ئارجێنتیناییەکە نادات.

بابەتی زیاتر

Back to top button