ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ناپۆلی بەرگریکارێکی پێشووی رۆما و ئینتەری گواستەوە

یاریگا-یانەی ناپۆلی ئیتاڵی تواناکانی خوان جیسوسی بەرگریکاری بەڕازیلی بەدەست هێنا.

خوان ماوەی نۆ ساڵە لە ئیتاڵیا یاری دەکات و پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە هاوینی ئەمساڵدا، رۆمای جێهێشت تاوەکو ئەمڕۆ سکای سپۆرت رایگەیاند ناوبراو دەبێتە جێگرەوەی لوپێرتۆ لە ناپۆلی کە ئەمەیان لەلایەن ناپۆلییەوە ئازادکرا.

گرێبەستی یاریزانە ٣٠ ساڵەکە تەنها بۆ یەک وەرز دەبێت.

ناوبراو ١٨١ یاری لە ئیتاڵیا ئەنجامداوە بە درێسی ئینتەر و رۆماوە و جگە لە دڵی بەرگری دەتوانێت لە باڵی چەپیش یاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button