
یاریگا-
كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر میلان بڵاوكردەوە.
وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 19:30 بە كاتی كوردستان هەردوو ڕیاڵ مەدرید و ئەی سی میلان ڕووبەڕووی یەك ببنەوە، لە یاریگای ورسیرسی لە نەمسا، لە میانەی یاریە ئامادەكاریەكانی هەردوولا بۆ وەرزی نوێ.
لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید:
لە لیستەكەدا هەریەك لە كارڤاخال و میندی و بێنزیما و ڤاڵڤێردی و هازارد و تۆنی كرۆس و ئۆدریۆزۆلا بانگهێشت نەكراون.