ئه‌وروپائینگلتەرا

گریلیش لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا دەستی بە راهێنانەکانی کرد

Yariga App

یاریگا
جاک گریلیش، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا و یانەی ئاستۆن ڤیلای ئەم وڵاتە سەرەڕای ئەوەی کە بووەتە ئامانجی یانەی مانچێستەر سیتی، بەڵام لەگەڵ یانەکەی بەشداری لە راهێنانەکان کرد.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، یاریزانەکەی ئاستۆن ڤیلا بەم دواییە لەلایەن کارگێری ستیزنەوە ئۆفەرێکی خەیاڵی بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش کراوە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا یانەکەی و خودی ئەو یاریزانەش هیچ کاردانەوەیەکیان لەسەر ئەم دەنگۆیانە نەبووە و هەر ئەمڕۆ ئەو یاریزانە بەمەبەستی ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی داهاتوو، دەستی بە راهێنانەکانی کردووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە کاردانەوەی گریلیش تەواو جیاوازە لەگەڵ هاری کەین هێرشبەری یانەی تۆتێنهام کە ئەویش ئامانجی ئەم هاوینە ستیزنە و ئەو یاریزانە لە پێناو ئەوەی یانەکەی ناچار بکات دەستبەرداری بن، بەیانی ئەمڕۆ بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button