ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
پاڵەوانێکی یۆرۆ بەرەو جەنەوا کۆچ دەکات
گۆڵپارێزی بە ئەزموونی ئیتاڵی سەلڤاتۆر سیریگو گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆرینۆ هەڵوەشاندەوە و پەیوەندی بە جەنەوا وە دەکات.
بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، گواستنەوەکە بێ بەرامبەر ئەنجام دراوە و لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی رادەگەیەندرێت.
ناوبراو کە گۆڵپارێزی یەدەگی ئیتاڵیا بوو لە میانەی یۆرۆدا، ماوەی شەش ساڵ گۆڵپارێزی پاریس سان جێرمان بوو تاوەکو لە ٢٠١٧ ئەو یانەیەی جێهێشت.