ئه‌وروپائیسپانیا

فەرمی: هێرشبەرێکی بارسێلۆنا پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات

Yariga App

یاریگا
ژائۆمێ جاردی، یاریزانی تیپی لاوانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە بریاریدا یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە بکات.

جێرارد رۆمیرۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە هێرشبەرە لاوەکەی تیپی لاوانی یانە کەتەلۆنیەکە کە پێگەیشتووی ئەکادیمیای لاماسیای ئەم یانەیە، دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی بریاریدا ئەزمونێکی نوێ تاقی بکاتەوە، بۆیە پەیوەندی بە شایانەکان کرد و وەرزی داهاتوو بۆ تیپی دووەمی ئەو یانەیە کاستیا یاری دەکات.

جاردی پێشتر یارییەکی بۆ تیپی دووەمی بارسێلۆناش کردووە، بەڵام دواجار نەیتوانی بۆ تیپی یەکەم یاری بکات و بریاریدا یانەکەی جێبێڵێت.

Back to top button