
یاریگا–
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا تاوەکو ئێستا لە بازاری گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان تەنها داڤید ئالابا بەرگریکاری نەمسایی گواستووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی کە هاندەرانی ئەو یانەیە چاوەڕێ گواستنەوەی دیکەن، بەڵام سەرچاوەیەکی نزیک لەم یانەیە شتێکی دیکەی بڵاوکردووەتەوە.
کەناڵی ABC ئیسپانیا ئاشکرای دەکات بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی لەم چەند ساڵە بەهۆی بلاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەری هەڵداوە، یانەکانی ناچار کردووە بە خەرجیەکانیاندا بچنەوە، بۆیە دەنگۆیەک هەیە کە بەرگریکارە نەمساییەکە تەنها گواستنەوەی ئەم هاوینەی شایانەکان دەبێت، واتە ئەو یانەیە بۆ وەرزی داهاتوو هیچ یاریزانێکی دیکە بۆ ریزەکانی ناگوازێتەوە.
سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە ئەوەی کە هاندەرانی ریال مەدرید لەم هاوینە چاوەڕێ بوون، گواستنەوەی کلیان مباپێ هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمان بوو، کەچی ئەو یانەیە تەنها فشار لەسەر ئەو یاریزانە دەکات گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە و لە بەرامبەردا هاوینی داهاتوو بێ بەرامبەر بگوازێتەوە.