ئه‌مریکاکۆپا ئەمریکاگرنگترین

فەرمی: میسی و نێیمار وەکو باشترین یاریزانەکانی کۆپا ئەمریکا دیاریکران

Yariga App

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەمریکای باشوور ” کۆنمیبۆل ” بڵاویکردەوە کە هەردوو ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا لیۆنێل میسی و هەروەها ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل نێیمار داسیلڤا وەکو باشترین یاریزانی کۆپا ئەمریکای 2021 دەست نیشانکراون.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا بڵاویکردەوە کە دوای لێکۆلینەوەیەکی وورد لەسەر دیاری کردنی باشترین یاریزانی کۆپا ئەمریکا، دواجار گەیشتنە ئەو ئەنجامەی هەردوو یاریزان بەهۆی ئاستە باشەکەیان و رێژەی گۆڵەکانیان و هەروەها کاریگەریان لەسەر گەیشتنی هەڵبژاردەکەیان بۆ یاری کۆتایی، وەکو باشترین یاریزانی پاڵەوانتیەکە دەست نیشان بکەن.

هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئارجێنتینا بەرەبەیانی سبەی یەک شەممە کاتژمێر 03:00 بە کاتی هەولێر لە یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

Back to top button