یاریگا–
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا جارێکی دیکە هاندەرانی یانەکەی دڵنیادەکاتەوە کە هەموو شتێکیان لەگەڵ لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیان کۆتایی پێ هێناوە و بەم زووانە گرێبەستەکەی نوێ دەکرێتەوە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەری LaSexta سەرۆکی یانە کەتەلۆنیەکە لەبارەی داهاتووی گۆڵکاری مێژویی یانەکەی دەڵێت ” هەموو شتێک بەباشی بەڕێوەدەچێت و بەم زووانە گرێبەستی یاریزانەکەمان نوێ دەکەینەوە، هەندێک ووردەکاری ماون و ئەوانیش بەم زووانە کۆتایی دێت و هەموو شتێک یەکلایی دەبێتەوە ”.
لەلایەکی دیکەوە چەند سەرچاوەیەکی نزیک لەو یانەیە ئاشکرایان کردووە کە زۆری موچەی میسی وایکردووە کە کارگێری ئەو یانەیە دابەشی سەر دوو بەرە ببن و بەشێکیان لەگەڵ ئەوەن گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە و بەشێکی لەگەڵ ئەوەدان دەستبەرداری بن.