ئه‌وروپائیسپانیا

وادەی گەڕانەوەی سەرجەم یاریزانەکانی ریال مەدرید دیاری کرا

Yariga App

یاریگا
ئەمڕۆ ئێوارە ئامادەکارییەکان یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بۆ وەرزی نوێ دەست پێدەکات و ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانەکانی ئەو یانەیەش کۆتاییان بە پشووەکانیان هێنا و پەیوەندیان بە کامپی راهێنانەکانی یانەکەیان کرد و بریاریشە لە ماوەیەکی نزیک سەرجەم یاریزانەکانی دیکەش بگەڕێنەوە.

کەناڵی ABC ئیسپانی بڵاویکردەوە کە یاریزانەکانی شایانەکان بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ، بەشێکی هەرە زۆریان ئەمڕۆ پەیوەندیان بە یانەکەیان کردەوە و بریاریشە ئەو یاریزانانەی لە ماوەی رابردوو لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان بوون ئەوانیش بگەڕێنەوە و هەروەها ئەوانەی کە لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان ماون ئەوانیش کاتی گەڕانەوەیان دیاری کراوە کە بەم شێوەیە:

19 یۆنیۆ ئالابا و گاریس بەیل دەگەڕێنەوە
21 یۆنیۆ مۆدریچ، بێنزێما و ڤاران دەگەڕێنەوە
22 یۆنیۆ تۆنی کرووس دەگەڕێتەوە
26 یۆنیۆ هازارد، کۆرتوا و ڤالڤێردی دەگەڕێنەوە

دوای کۆتایی هاتنی کۆپا ئەمریکا لە 11ـی ئەم مانگە، کاسێمیرۆ، ملیتائۆ و ڤینیسیۆس پەیوەندی بە کامپی مەشق و راهێنەکانی یانەکەیان دەکەنەوە، هەروەها لە ئاسێنسیۆ، ڤایێخۆ، سێبایۆس و کۆبۆ ئەوانیش دوای کۆتایی هاتنی ئۆڵمپیکی تۆکیۆ پەیوەندی بە یەکەی راهێنانەکانی ریال مەدرید دەکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button