یاریگا–
هاری کەین، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئینگڵاند و یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی بریاریداوە وەرزی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت و یانەی مانچێستەر سیتیش ئامادەیە ئەو یاریزانە بە پارەیەکی خەیاڵی بگوازێتەوە.
رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی ئاشکرای کردووە، کارگێری یانەی مان سیتی دەیەوێت دوای کۆتایی هاتنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020 بە شێوەیەکی فەرمی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی گۆڵکارەکەی یانە لەندەنیەکە دەست پێ بکات و بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەن بەرامبەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە، 116 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئەو یاریزانە بکەن و لەم نرخەش زیاتر بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە خەرج ناکەن.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە سەرۆکایەتی یانەی تۆتێنهام ئامادەنیە کەمتر لە 150 ملیۆن یۆرۆ رێگە بە چوونی یاریزانەکەیان بدەن، هەرچەندە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یانەیە بەم ژمارەیەش رازی بێت و دەستبەرداری هاری کەین بن.