
یاریگا–
دوای وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا لەلایەن سیمۆنێ ئینزاگی، ئەو راهێنەرە بریاریداوە پێش ئەوەی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ دەست پێ بکەن، چەند گۆڕانکارییەک لە یانەکەی بکات.
ماڵپەری سپۆرت میدیاسێت ئاشکرای دەکات، راهێنەرەکەی نێرازۆری چەند ناوێکی پێشکەش بە کارگێری یانەکەی کردووە، بۆ ئەوەی بگوازرێنەوە ریزەکانیان و لە بەرامبەردا دەستبەرداری چەند یاریزانێکیش بن، لەوانەش کۆلارۆفی بەرگریکا، هەرچەندە ئەو یاریزانە گرێبەستەکەشی کۆتایی هاتووە، بەڵام مەرجێک لە گرێبەستەکەیدا هەبوو کە بۆی هەیە وەرزێکی دیکەش نوێ بکاتەوە.
رانۆکیای بەرگریکاریش یەکێکی دیکە لەو یاریزانانەیە کە سەرچاوەکە ناوی بڵاوکردووەتەوە و یەکێکی دیکەش لەو یاریزانانەی ئینزاگی پێویستی پێ نیە، ئارتۆرۆ ڤیدال ناوەڕاستکاری چیلیاییە.