ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

یانەیەکی ئینگلیزی دەیەوێت کۆنتی بکاتە راهێنەری

Yariga App

یاریگا
ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری پێشووی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا دوای وازهێنانی لە پۆستەکەی چاوەڕێ دەکرا وەکو راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەست نیشان بکرێت، بەڵام دواتر ئەمە رووینەدا و ئێستاش دەنگۆیەک هەیە یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی هەوڵی رازی کردنی دەدات.

فابریزیۆ رۆمانۆ لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت ئاشکرای کردووە، راهێنەرەکەی پێشووی نێرازۆری لەلایەن کارگێری یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی پەیوەندی پێوە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان، گفتوگۆکان پێشڤەچونێکی باشیان هەبووە و ئێستا هەردوولا سەرقاڵی موچە و پرۆژەی داهاتووی یانەکەن و چاوەڕێش دەکرێت وەرزی داهاتوو راهێنەرە ئیتاڵیەکە دووبارە بگەڕێتەوە ئینگڵاند.

سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە پێشتر چاوەڕێ دەکرا ماوریسیۆ پۆژێتینیۆ راهێنەری پاریس سانجێرمان بگەڕێتەوە ئەو یانەیە، بەڵام کارگێری یانە فەرەنسیەکە رەتیکردەوە دەستبەرداری بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button