ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: ئانچێلۆتی بووە راهێنەری ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی، بەشێوەیەکی فەرمی ئەرکی راهێەرایەتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیای بۆ ماوەی سێ وەرزی داهاتوو وەرگرت.

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا پشت راستی کردەوە لەگەڵ راهێنەری ئیتاڵی بۆ ماوەی سێ وەرزی داهاتوو گەیشتنە رێکەوتن و بریاریشە ئێوارەی سبەی چوارشەممە کاتژمێر 18:00 بەکاتی مەدرید لە کۆنگرەیەکی رۆژناەوانیدا بە ئامادەبوونی فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانە بە میدیاکان بناسێندرێت.

ئانچێلۆتی شەش وەرز لەمەوبەر ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی جێهێشت و لەو کاتەوە راهێنەرایەتی یانەکانی بایرن میونشن، ناپۆلی و ئێڤەرتۆنی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button