ئه‌وروپائیتاڵیا

ئانتۆنیۆ کۆنتی پەیامێکی بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا
ئانتۆنیۆ کۆنتی، دوای وازهێنانی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و سوپاسی پشتگیری هاندەرانی یانەکەی پێشووی دەکات.

راهێنەرەکەی پێشووی نێرازۆری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێکی بەبۆنەی وازهێنان لە راهێنەرایەتی یانەکەی شاری میلانۆ بڵاوکردەوە و نوسیویەتی ” لەم دوو ساڵەدا گەشتێکی سەیرم هەبوو، هەموو رۆژێک بە هەموو تواناکانمانەوە کارمان دەکرد بۆ ئەوەی بتوانین بە ئامانجەکەمان بگەین، نە هۆشداریەک و نە رێگریەک تەنها و تەنها کار کردن، دوای 11 ساڵ توانیمان ناسناوی سێریائەی بەدەست بێنین، لەمەش گرنگتر توانیمان ئەو یانەیە بگەینین بە پێگەی راستەقینەی خۆی، سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە رێخۆشکەر بوون، دەمەوێت بە هاندەرانی ئەو یانەیە بڵێم بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوەیەکی قورسمان بەرێکرد، بەڵام ئێمە هەمیشە هەستمان بە پاڵپشتی ئەوان دەکرد ”.

کۆنتی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت ” من هەموو کاتێک وێنەی ئاهەنگی پاڵەوانبونمان لە بەرزترین شوێنی جۆزێپێ میاتزا دەبینم، سوپاستان دەکەم، بە هیوای دەستکەوتی گەورەتر، ئانتۆنیۆ ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button